ئای خودا چەند سەرلێشێواوین ئێمە ئای خودا چەند بێ ناز و بێ کەسین ئێمە سکاڵای خۆم دەگاتە لای تۆ؟ یان مەحاڵە تا ڕۆژی حەشر گەشتن بە تۆ؟ تۆ تەنها مافی ١ جار ژیانت پێ داوم ڕۆژی سەد جار دەمرم کەسیش نایەت هەناوم. پێوم وایە تازە لەدەست چوو مرۆڤایەتی ئەوانیشت لێمان برد کە هەیان بوو بۆمان چاکایەتی هیوام بە هیچ نوزەیەکی ئەم ژیانە نەماوە ڕۆژەکان دەژمێرم ناشزانم چەنێکی ماوە. خۆشبەخت ئەوانەبوون کە زوو جێیان هێشتین وەرە خۆت بیبینە، بزانە ئێمەی مرۆڤ بە چی گەیشتین